ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چەكدارێكی داعش دەستگیر دەكات

0
26

ئەو چەكدارەی داعش ناوی مناور ماجد وسنییە و ناسراوە بە ئەبو عوبەیدە

رووداو-هەولێر

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە سنووری چەمچەماڵ چەكدارێكی داعش دەستگیر دەكەن بەگوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیش، “ئەو چەكدارە چەند ساڵێكە لەو سنوورە خۆی حەشارداوە”.

رائید زمناكۆ عومەر، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “هێزەكانیان لە سنووری گوندێكی چەمچەماڵ توانیویانە چەكدارێكی داعش دەستگیر بكەن‌، ئەو چەكدارە لە نزیك گوندی چیمەنی جەبارە دەستگیر كراوە ‌و ماوەی چەند ساڵێكە لەو سنوورەدا خۆی حەشارداوە”. 

لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، باسی لەوەشكرد ئەو چەكدارەی داعش تەمەنی 67ساڵە ‌و “دوای لێكۆڵینەوەی ورد دانی بەوەداناوە كە چەكداری داعش بووە و بەشداری چەندین شەڕیشی كردووە”.ئەو چەكدارەی داعش ناوی مناور ماجد وسنییە و ناسراوە بە ئەبو عوبەیدە. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here