ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو کەسی راگەیاند 1 .

0
4

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە دوو کەس له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2 سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، کە پێشتر تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى  به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبەڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر هێزەکانیان توانیویانە لە 18ی مانگی ئازار و 5ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ دوو کەس دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، و هەردووکیان لە رەگەزی نێرن و پیشەیان کاسب بووە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، دوێنێ چوارشەممە ئەو دوو کەسە لەلایەن له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2 سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە بۆ ماوەی هەشت مانگ، هەروەها بڕی 450 هەزار دینار غەرامەکراون.                                                                                                 



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here