ئاسایشی سنوونێ سێ شەڕڤانی یەبەشەی دەستگیر کرد

0
164

دایک و باوکی “ئاسیا”ی تەمەن 12 ساڵ باسی رووداوەکە دەکەن

رووداو – شنگال

بە تۆمەتی هەوڵی رفاندنی کچێکی تەمەن 12 ساڵ، ئاسایشی سنوونێ سێ شەڕڤانی یەبەشەی سەر بە پەکەکەی دەستگیرکرد.

سەرچاوەیێک لە ئاسایشی شنگال بە رووداوی رایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە 1-5-2017 )هاونیشتمانییەکی خەڵکی گرعزێز، کچەکەی لەگەڵ خۆی بردووەتە لایان و داوایکردووە بیانپارێزن. دواتر ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە چوون و داوای رادەستکرنی کچە 12 ساڵانەکەیان کردووە، بەڵام ئاسایش پێینەداون، دواتر جارێکی دیکە چوونەتەوە. وەک سەرچاوەکەی ئاسایش دەڵێ “ویستیان بەزۆر بیبەن و قسەی نەشیاویشیانکرد، بۆیە هەرسێ شەڕڤانەکە بە ئۆتۆمبێلەوە دەستگیر کران”.

یوسف خدر، باوکی کچەکە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوێنێ (30-4-2017) کچەکەیان بەناوی ئاسیا، کە لە ناسنامەکەیدا تەمەنی 12  ساڵە و لەڕاستیدا 10 ساڵ و شەش مانگە، لەلایەن شەڕڤانانی یەبەشە بەبێ خواستی خۆیان بردراوە و رۆژی دووشەممە 1-5-2017  بەزۆر لێیان وەرگرتوونەتەوە، بەڵام لە ترسی دووبارە بردنەوەی، کچەکەیان رادەستی ‌هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سنوونێ کردووە.

لەوبارەوە زەردەشت شنگالی، گوتەبێژی یەبەشەی سەر بە پەکەکە لە چیای شنگال بە رووداوی راگەیاند، لەسەر ئەو رووداوە راگەیێندراوێک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.
 
داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here