ئاسایشی گەرمیان: کەسێک دەستگیركرا كە پێشتر لەسەر دزیکردن لە زینداندا بووە

0
39

رووداو
رووداو

رووداو – گەرمیان

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیركردووە كە پێشتر شەش ساڵ لەسەر دزیكردن سزادرابوو، بەڵام پێش تەواوكردنی سزاكەی لە زیندان بە لێبووردنی گشتی ئازادکراوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئاشکرای کرد، لە رۆژی 8-2-2019 لە بازگەی تونێلی دەربەندیخان هێزەكانیان كەسێكی تەمەن 24 ساڵیان دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیێنداوەکەی ئاسایش، ئەو کەسە “لە سنووری سلێمانی سێ رەشەوڵاخی دزی بوو”.

ئاسایش گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە، كە ئەو كەسی دەستگیركراوە پێشینەی دزیكردنی هەبووە. “پێشتر بەهۆی دزیكردنەوە ماوەی شەش ساڵ سزای زیندانی درابوو، بەڵام بە لێبووردنی گشتی ئازادكراوە. هەر لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی بەوەدا ناوە كە دوای ئازادكردنیشی دوو تاوانی دزیكردنی دیكەی ئەنجامداوە”.

تۆمەتبارەکە دانیشتووی گوندی (قولە سوتاو)ی سەر بە قەزای كەلارە. بەپێی هەر دوو مادەی (444-443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here