ئافرەتێکی نێو داعش تۆمەتبارە بەوەی منداڵێکی ئێزدی لە تینویەتیدا خنکاندووە

0
353

جێنیفەر وینش لە دادگا گوتەی لێوەرگیرا، AFP
جێنیفەر وینش لە دادگا گوتەی لێوەرگیرا، AFP

رووداو – هەولێر

ئافرەتێکی ئەڵمانی نێو داعش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ چووە بەردەم دادگا، یەکێک لە تۆمەتەکانیش ئەوەیە “رێگەی داوە کچێکی کوردی ئێزدی تەمەن پێنج ساڵانلەبەردەم خۆردا لە تینویەتیدا بخنکێت”.

جێنیفەر وینش، تەمەن 27 ساڵ رۆژی سێشەممە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی کاتێک لەنێو داعش بووە، لەبەردەم دادگا ئامادەبوو، بەڵام رێگەی نەدا کامێراکان وێنەی رووخساری بگرن.

بەپێی بەڵگەکان، ئافرەتە ئەڵمانییەکە کاتێک لەنێو داعش بووە رێگەی داوە کچێکی کوردی ئێزدی ژێردەستەی داعش، کە تەمەنی تەنیا 5 ساڵ بووە لە تینوویەتیدا لەبەر خۆر بمرێت.

دادگاییکردنی ئەم ئافرەتە لە ئەڵمانیا دەبێتە یەکەمین ئەندامی داعش کە لەسەر تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی دادگایی بکرێت.

ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا ساخببێتەوە، پێشبینیدەکرێت جێنیفەر وینش بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزابدرێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here