ئاكرێ به‌ فه‌رمی وه‌ك پایته‌ختی نه‌ورۆز ناسێندرا

0
95

به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، شارۆچكه‌ی ئاكرێ به‌ فه‌رمی وه‌ك پایته‌ختی نه‌ورۆز ناسێنرا ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ی كه‌ ساڵانه‌ جیاواز له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی لێ به‌رێوه‌ده‌چێت.

 

ئیدریس هه‌ركی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك بۆ(باسنیوز) گوتی: “به‌پێی مادده‌ی(6)ی به‌ندی(8)و مادده‌ی (13) له‌ یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره‌ 3ی ساڵی 2009 كه‌ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ ئێمه‌ بۆ بڕیاردان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك بڕیاری دا ئاكرێ بكرێته‌ پایته‌ختی نه‌ورۆز”.

 

ناوبراو ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هۆكاری بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێ جیاوازتر له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شارۆچكه‌كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here