ئامارەکانی کلاسیکۆ

0
356

بارسێلۆنا، کلاسیکۆ
بارسێلۆنا، کلاسیکۆ

رووداو – هەولێر

دوای بردنەوەی لە یانەی ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا یانەی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یارییەکەدا چەندین ئاماری سەرنجڕاکێشیان تۆمارکرد.

لە 27-2-2016ەوە یەکەمجارە بارسێلۆنا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیو لە ریال مەدرید بباتەوە.

بارسێلۆنا کۆتایی بە زنجیرەی یارییەکانی ریال مەدرید بەبێ دۆڕاند لەنێو یاریگەی خۆی هێنا، کە 22 یاری بوو لە 27-2-2016ەوە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیو نەدۆڕابوو.

مێسی  دوای 516 خوله‌ک و 6 یاری به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید گۆڵی تۆمارکرد.

مێسی به‌ 23 گۆڵ یەکەم گۆڵکاری کلاسیکۆیه‌.

مێسی 16 گۆڵی له‌کلاسیکۆ له‌ لالیگادا تۆمارکردووه‌، دیستیفانۆ 14 گۆڵی کردووه‌.

مێسی دووه‌م یاریزانه‌ زۆرترین گۆڵی له‌ ریال مه‌درید کردبێت 23 گۆڵ، دوای تیلمۆ زارا 24 گۆڵ.

مێسی ژمارەی گۆڵەکانی بەدرێسی بارسێلۆناوە کردە 500 گۆڵ کە زۆرترینیان لە لالیگا بووە کە ژمارەیان 343 گۆڵە.
 

ریال مەدرید چوارەم یانەیە کە مێسی زۆرترین گۆڵی بەرامبەر تۆمارکردن 23 گۆڵ، بەرامبەر سێڤییا 29 گۆڵ، بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید 27 گۆڵ، بەرامبەر ڤالێنسیا 24 گۆڵی کردووە.

بەو 31 گۆڵەی لەم وەرزەدا مێسی لە لالیگادا تۆماریکردوون، 20 خاڵی بۆ بارسێلۆنا کۆکردووەتەوە، زیاتر لە هەموو یاریزانەکانی دیکەی خولەکە.

لویس ئێنریکی دووەم راهێنەری بارسێلۆنایە دوو یاری کلاسیکۆ لەسەریەک لە سانتیاگۆ بێرنابیودا لە ریال مەدرید بباتەوە، دوای پێپ گواردیۆلا.

یەکەمجارە لە مێژوودا ریال مەدرید بەهۆی گۆڵێکەوە کە لەکاتی زیادکراودا تۆمارکرابێت کلاسیکۆ بدۆڕێنێت.

سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ خوان سیگارۆ، رائول و مانولۆ سانچێز یەکسانبوویەوە کە زۆرترین کلاسیکۆیان دۆڕاندووە کە ژمارەیان 16 یارییە.

کاسیمێرۆ شه‌شه‌م یاریزانی به‌رازیلییه‌ له‌ کلاسیکۆ گۆڵی تۆمارکردبێت.

مارسێلۆ یه‌که‌م به‌رگریکاره‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌ ٥ خوله‌ گه‌وره‌که‌ ٩ گۆڵی دروستکردبێت.

جه‌یمس رۆدریگێز له‌شه‌شه‌م به‌رکه‌وتنی گۆڵی دووه‌می بۆ ریال تۆمارکرد.

له‌مانگی 4 ی ساڵی 2016ه‌وه‌ یه‌که‌مجاره‌ راکێتیچ له‌ یارییه‌کدا گۆڵێک بکات و گۆڵێک دروستبکات.

کاسیمێرۆ شه‌شه‌م یاریزانی به‌رازیلییه‌ له‌ کلاسیکۆ گۆڵی تۆمارکردبێت.

مارسێلۆ یه‌که‌م به‌رگریکاره‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌ ٥ خوله‌ گه‌وره‌که‌ ٩ گۆڵی دروستکردبێت.

جه‌یمس رۆدریگێز له‌شه‌شه‌م به‌رکه‌وتنی گۆڵی دووه‌می بۆ ریال تۆمارکرد.

له‌مانگی 4 ی ساڵی 2016ه‌وه‌ یه‌که‌مجاره‌ راکێتیچ له‌ یارییه‌کدا گۆڵێک بکات و گۆڵێک دروستبکات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here