ئاوارە مەسیحییەکان بۆ جەژنی قیامە گەڕانەوە بەرتللە و باشیک

0
654

دوای دوو ساڵ بۆ یەکەمجار لە بەرتللە و باشیک جەژنی قیامە بەڕێوەچوو

رووداو  – بەرتللە

دوای دوو ساڵ بۆ یەکەمجار لە بەرتللە و باشیک جەژنی قیامە کرا، ئەوەش دوای ئەوەی داعش ناوچەکەی کۆنترۆڵکرد.

رۆژی شەممە 15-4-2017 ئاوارە مەسیحیەکانی دەشتی نەینەوا لە ناوچەکانی باشووری کوردستانەوە بەرە و بەرتللە و باشیک بەرێکەوتن.

دوای دوو ساڵ یەکەمجارە مەسیحییەکان لە کەنیسە وێرانکراوەکانی پاشماوەی داعشدا نوێژی قیامە دەکەن.  زەنگی کەنیسەکان لێدرا و هەمووان نزایان کرد ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

لەگەڵ کریسمس، جەژنی قیامە یەکێکە لە جەژنە گەورەکانی ئایینی مەسیحی، قیامە بە واتای هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح لەنێو مردووەکان دوای سێ رۆژ لە مردنی دێت.

لەگەڵ هاتنی داعش بۆ موسڵ و دەشتی نەینەوا، مەسیحییەکانی ئەو ناوچانە ئاوارەی باشووری کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دەرەوە بوون، کە ژمارەیان زیاتر لە 200 هەزار کەس دەبێت ، دوای شەڕیش کەسیان نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، چونکە بەشێکی بووە بە وێرانە .       
داڕشتنەوە: حەکیم داود

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here