ئاگادارییەک بۆ هەوادارانی بەرشە و ریال: تەقە مەکەن

0
226

یارییەکی کلاسیکۆ
یارییەکی کلاسیکۆ

رووداو- هەولێر

بەهۆی یاری نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشی، هەوادارانی هەردوو یانەکەش ئاگادار دەکەنەوە بەهیچ جۆرێک تەقە نەکەن.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند” بەهۆی یاری كلاسیكۆ، ئەمشەو 23-4-2017، پۆلیسی فریاكەوتن، پۆلسی چالاكییە مەدەنییەكان و بنكەكانی پۆلیسی شاری هەولێر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی، بۆ رێگرتن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو.”

بەمەبەستی رێگریكردن لە رووداوی تەقەكردن و حاڵەتی پێكدادان لەنێوان هەوادارانی ریال و بارسێلۆنا، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لە شوێنە جەنجاڵەكانی شاری هەولێر بڵاوەیان پێکراوە، وەك: نێو بازاڕ، گەڕەكی تەیراوە، ئیسكان و شەقامی ئەلبان هێز بڵاوەی پێكراوە.

هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر داوای لە هەوادارانی هەردوو یانەکە کرد خۆیان لە دەربڕینی تەقەی خۆشی بەدوور بگرن، چونکە کارێکی نەگونجاوە و بەهۆیەوە تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.

جگە لە هەولێر، لە سەرجەم شارە گەورەکانی دیکەی باشووری کوردستان پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشی و تەقەکردن بەهەموو جۆرێک قەدەخەکراوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here