ئه‌سینسیۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ زیدان ده‌كات

0
204

ئه‌سینسیۆ
ئه‌سینسیۆ

رووداوی وه‌رزشی ـ Sport

چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی له‌ به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد ئه‌سینسیۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی و زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری كردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی داهاتوودا پشتگوێ بخرێت ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ره‌و یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرێمه‌رلیگ جێده‌هێڵێت.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌سینسیۆ رازی نابێت چیدی زیدان وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ یاری پێبكات، به‌تایبه‌تیش كه‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرێمه‌رلیگ داوای گرێبه‌ستی لێده‌كات. 

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ڵێن “ئه‌سینسیۆ راشكاوانه‌ به‌ زیدانی راهێنه‌ری گوتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی داهاتوودا شوێنی من له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌دریددا مسۆگه‌ر نه‌بێت من ده‌چمه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی”.

 هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌شڵێن “له‌به‌رئه‌وه‌ی فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید سووره‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی سۆپه‌ر، له‌وانه‌یه‌ ئه‌سینسیۆ نه‌توانێت شوێنی خۆی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زیداندا بكاته‌وه‌، بۆیه‌ دوورنییه‌ بچێته‌ لیڤه‌رپوول”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here