ئه‌مشه‌و به‌سره‌ یارییه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ ئامێز ده‌گرێت

0
187

یاریگه‌ى به‌سره‌
یاریگه‌ى به‌سره‌

رووداو-سلێمانى 

به‌ مه‌به‌ستى پاڵپشتى بۆ لابردنى گه‌مارۆى وه‌رزشى له‌سه‌ر یاریگه‌كانى عێراق ، بریاره‌ ئه‌مشه‌و  پێنجشه‌ممه‌ 1-6-2017 له‌سه‌ر یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سره‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و ئه‌رده‌ن له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌ .

یارییه‌كه‌ له‌ كاژێر 10:00ـى شه‌و به‌ كاتى باشوورى كوردستان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌رده‌ن ده‌بێته‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ له‌ مێژوودا یه‌كه‌م یارى له‌و یاریگه‌یه‌ ئه‌نجامده‌دات .

پێش یارییه‌كه‌ ئاماده‌كارییه‌كى چڕكراوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و یارییه‌و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتى باسم قاسمى راهێنه‌ر شه‌وى رابردوو كۆتا یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى ئه‌نجامدا به‌ ته‌واوى ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ .

  

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here