[ad_1]

خه‌ندان-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ فرۆشتنی چه‌ك به سعودیه به به‌های 100 ملیار دۆلار.
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی كۆشكی سپی، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، واشنتن زۆری نه‌ماوه رێكاره‌كان ته‌واوبكات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به سعودیه به‌به‌های 100ملیار دۆلار ئه‌وه‌ش پێش سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سعودیه.
ئه‌و به‌رپرسه كه داوای كردووه ناوی ئاشكرانه‌كرێت ده‌ڵێت، گرێبه‌سته‌كه پێده‌چێت له‌ماوه‌ی 10ساڵ-دا به‌هاكه‌ی بگاته 300 ملیار دۆلار و به‌مه‌ستی به‌رزكرنه‌وه‌ی توانای به‌رگری سعودیه‌یه.
بڕیاره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا 19ی ئه‌م مانگه، سه‌ردانی سعودیه بكات.
فرۆشتنی چه‌ك به سعودیه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی چاوه‌ڕوانكراوی موشه‌ك به‌به‌های ملیارێك دۆلار به ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو.
پنتاگۆن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پڕۆسه‌كه فرۆشتنی 60 موشه‌كی جۆری پاتریۆت باك-3 ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای لوكهید مارتن دروستكراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هه‌روه‌ها 100 موشه‌كی جۆری (جیم-تی) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای رایسیونهوه دروستكراوه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ئیمارات ده‌فرۆشرێت.
لای خۆشیه‌وه، ئاژانسی هاریكاری ئه‌منی به‌رگری رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها كۆنگرێسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له گرێبه‌ستی چاوه‌ڕوانكراوی فرۆشتنی موشه‌كی (هاربون-2) كه موشه‌كێكی دژه كه‌شتییه‌و له ژێر ده‌ریاییه‌وه هه‌ڵده‌درێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر چه‌كی دیكه به میسر.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، به‌های گرێبه‌سته‌كه به 143 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
[ad_2]
سه‌رچاوه