ئه‌مه‌ریكا به‌درێژایی‌ سنوری‌ توركیا و سوریا هێزی‌ جێگیركرد 1 .

0
131

[ad_1]

ئۆتۆمبێلێكی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكا و ئۆتۆمبێلێكی‌ یه‌په‌گه‌

خه‌ندان-

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌درێژایی‌ سنووری‌ نێوان سوریاو توركیا هێزی‌ سه‌ربازی‌ جێگیركردووه‌.

جێف داڤس، وتەبێژ  پنتاگۆن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌  هه‌ینی‌، رایگەیاند،”سوپای ئەمەریكا بەدرێژایی سنوری نێوان سوریاو توركیا جێگیركراون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبن بۆ هاندانی هەموو پارت و لایەنەكان بۆ ئەوەی جەخت لەسەر “یەك دوژمنی هاوبەش” بكەنەوە كە داعش-ە.

سەركردەیەكی یەكینەكانی پاراستنی گەل( یەپەگە) رایگەیاندبوو، هێزەكانی ئەمەریكا دەستدەكەن بەچاودێریكردنی بارودۆخی سەرسنوری نێوان توركیاو سوریا، ئەوەش دوای پێكدادانی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل و سوپای توركیا.

25ی ئەم مانگە، توركیا لەرێگەی 26 فڕۆكەی‌ جەنگی‌ F-16 ەوە بۆردومانی بنكەو بارەگاكانی یەپەگەی كرد له‌ چیای‌ قه‌ره‌چوغ و ئه‌وه‌ش كوژرانی‌ 20شه‌رڤانی‌ لێكه‌وته‌وه‌، هه‌مان كات توركیا بۆردومانی‌ باره‌گاكانی‌ یه‌به‌شه‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد له‌شه‌نگال كه‌به‌هۆیه‌وه‌ شه‌رڤانێك و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

شەرڤان كۆبانێ سەركردەیەكی یەكەكانی پاراستنی گەل، رایگه‌یاندبوو دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی سوپای ئەمەریكا لەشارۆچكەی دەرباسیە نزیك لەسنوری توركیا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا دەستدەكەن بەچاودێریكردنی بارودۆخی سەرسنوری نێوان توركیاو سوریا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here