ئه‌مه‌ریكا 10ملیۆن دۆلار پاداشت ده‌دات به‌وكه‌سه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر جۆلانی‌ ده‌دات 2 .

0
118

[ad_1]

محه‌مه‌د جۆلانی‌

 خه‌ندان- ئاسۆ شه‌یدا

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بڕی‌ 10ملیۆن دۆلاری‌ وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ زانیاری‌ پێویست بدات له‌سه‌ر شوێنی‌ محه‌مه‌د جۆلانی‌، ڕێبه‌ری‌ گروپی‌ “به‌ره‌ی‌ نوسره‌”ی‌ سوری‌ كه‌سه‌ر به‌رێكخراوی‌ قاعیده‌یه‌ و له‌لیستی‌ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كاندایه‌.

به‌پێی‌ یاداشتێكی‌ میدیایی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ به‌رنامه‌ی‌” پاداشته‌كان له‌پێناو دادوه‌ریدا”كه‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌یه‌، پاداشتێك ته‌رخانكراوه‌ به‌رامبه‌ر پێدانی‌ هه‌ر جۆره‌ زانیارییه‌ك كه‌ بیانگه‌یه‌نێته‌ ریَِبه‌ری‌ لقی‌ سوریای‌ ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ كه‌ كۆنتڕۆڵی‌ چه‌ند شوێنێكی‌ سوریایان كردووه‌.

جۆلانی‌ له‌ نیسانی‌ 2013 به‌یعه‌تیدا به‌رێكخراوی‌ قاعیده‌و ئه‌یمه‌ن زه‌واهری‌ ریبَه‌ری‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ناكۆكییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ داعش دا، هه‌روه‌ك جۆلانی‌ له‌ ته‌موزی‌ 2016 دا له‌ڕێی‌ تۆمارێكی‌ ڤیدیۆییه‌وه‌ كه‌له‌رێی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ستایشی‌ قاعیده‌و زه‌واهری‌ كرد، و بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ “به‌ره‌ی‌ نوسره‌” ناوی‌ خۆی‌ گۆڕیوه‌ بۆ” به‌ره‌ی‌ فه‌تحی‌ شام” و له‌ قاعیده‌ جیابووه‌ته‌وه‌.

له‌2013دا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ناوی‌ جۆلانی‌ خسته‌ لیستی‌ تیرۆرستانی‌ جیهانی‌، هه‌روه‌ك لیژنه‌ی‌ سزاكانی‌ تایبه‌ت به‌ داعش و قاعیده‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ” جۆلانی‌” خسته‌ لیستی‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ی‌ له‌24ی‌ ته‌مووزی‌ 2013 وه‌ سزادان گرتوونییه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م سامانه‌كانی‌ له‌بانكه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ بلۆك بكرێن و گه‌شتكردن و هاورده‌كردنی‌ چه‌كی‌ لێ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

نووسینگه‌ی‌ ئاسایشی‌ دیپلۆماتی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌ی‌ ” پاداشته‌كان له‌پێناو دادوه‌ریدا” به‌ڕێوه‌ ده‌بات، و له‌ده‌ستپێكی‌ دامه‌زراندییه‌وه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 125 ملیۆن دۆلاری‌ وه‌ك پاداشت داوه‌ به‌ زیاتر له‌ 80 كه‌س كه‌ زانیاری‌ گرنگیان به‌خشیوه‌ و هۆكارێك بووه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ ژماره‌یه‌ك ” تیرۆرست” به‌دادگا، یاخود ئه‌و زانیاریانه‌ رێگریان كردوه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ كرده‌ی‌ “تیرۆرستی‌ ” له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here