ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

0
93

[ad_1]

دوایین كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌ 22 ی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا

خه‌ندان-

رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
 
17ی ئایاری ساڵی رابردوو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان واژۆكردو سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا.

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانی گۆڕان به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌بچێت و تاوتوێی چه‌ند پرسێك بكرێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای‌ نزیكه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌ردار قادر له‌ پۆستی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ پشكی‌ گۆڕان پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌رگرتبوو، به‌پێی رێككه‌وتنی‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ خۆجێی سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌.

دوایین كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌ 22 ی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، كه‌  تێیدا رایانگه‌یاند، له‌به‌ر رۆشنایی رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ نێوانیان پشتیوانی‌ له‌ پرسی ریفراندۆم ده‌كه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی، كه‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی‌و  دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه‌، له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی (11)ی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانی ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئه‌و به‌نده‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، “هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه‌ مافی چاره‌ی خۆنوسین و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه‌، پێویسته‌ ئاماده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی نیشتمانیه‌ و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌. هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان”. 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here