ئه‌مڕۆ مانچێسته‌ر یونایتد پرۆڤه‌ی هه‌یه‌

0
368

مانچێسته‌ر یونایتد
مانچێسته‌ر یونایتد

رووداو – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ گه‌ڕی 34ی خولی نایابی ئینگلته‌را، پرێمه‌رلیگ به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ دوایاریی ئه‌مڕۆی خوله‌كه‌دا میوانداریی وێستهام یونایتد ده‌كات.

مانچێسته‌ر هه‌فته‌ی رابردوو له‌ چامپیۆنزلیگ به‌ بارسێلۆنا دۆڕاوه‌ و چوارشه‌ممه‌ش رووده‌كاته‌ كامپ نوو، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت پرۆڤه‌یه‌كی باش بكات و بردنه‌وه‌ تۆماربكات، هه‌روه‌ها به‌بێ زیانیش له‌ یاریگه‌ بێته‌ده‌ره‌وه‌.

پێش یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر، پاش كه‌مێكی دیكه‌ چوار یاری ده‌ستپێده‌كه‌ن، ساوسامپتۆن له‌گه‌ڵ وۆلڤه‌رهامپتۆن، فولهام به‌رامبه‌ر ئێڤێرتۆن یاریی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات ئه‌نجامێكی باش تۆماربكات، بێرنلی میوانداریی كاردیف سیتی ده‌كات و هه‌روه‌ها بێرنلی و كاردیف سیتی به‌رامبه‌ر یه‌كدی ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

هاوكات یارییه‌كانی گه‌ڕی 34ی پرێمه‌رلیگ شه‌وی رابردوو ده‌ستیپێكرد و یه‌ك یاری ئه‌نجامدرا، كه‌ تێیدا لێسته‌ر سیتی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌ گۆڵێك به‌ نیوكاسڵ دۆڕا.

یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

تۆتێنهام – هه‌ده‌رسفێڵد تاون 14:30
ساوسامپتۆن – وۆلڤه‌رهامپتۆن 17:00
فولهام – ئێڤێرتۆن 17:00
 بێرنلی – كاردیف سیتی 17:00
برایتۆن – بۆرنمۆس 17:00
 مانچێسته‌ر یونایتد – وێستهام 19:30.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here