ئه‌مڕۆ مۆندیالی تۆپی ده‌ست ده‌ستپێده‌كات

0
17

تۆپی ده‌ست
تۆپی ده‌ست

رووداو – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ مۆندیالی یاریی تۆپی ده‌ست  بۆ ساڵی 2019 ده‌ستپێده‌كات، كه‌ هه‌ردوو وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و دانیمارك به‌ هاوبه‌شی میواندارییان كردووه‌.

له‌ مۆندیالی تۆپی ده‌ستدا، كه‌ ئه‌مجاره‌ وه‌شانی 26ی ده‌بێت، 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌شدارن، كه‌ به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 6 هه‌ڵبژارده‌ له‌خۆده‌گرێت.

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی ده‌ستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند،  93%ی بلیتی یارییه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا فرۆشراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 480 هه‌زار بلیت، لیژنه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت فرۆشی بلیته‌كان بگاته‌ 800 هه‌زار كه‌س.

له‌ مۆندیالی تۆپی ده‌ستتدا هه‌ردوو وڵاتی كۆریا به‌ یه‌ك تیپ به‌شدارن له‌ ژێر ناوی كۆریای یه‌كگرتوو.

لۆگۆی پاڵەوانیەتییەکە

له‌ مۆندیالی ئه‌مجاره‌دا هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌ن:

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: كۆریای یه‌كگرتوو، ئه‌ڵمانیا، سڕبیا، رووسیا، به‌رازیل و فه‌ره‌نسا
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ژاپۆن، مه‌كدۆنیا، ئایسلاند، كرواتیا، به‌حرێن و ئیسپانیا 
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: دانیمارك، چیلی، سعودیه‌، نه‌مسا، توونس و نه‌رویج
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: ئه‌نگۆلا، قه‌ته‌ڕ، ئه‌رجه‌نتین، هه‌نگاریا، میسر و سوێد.

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ یاریی كردنه‌وه‌دا ئه‌ڵمانیا و كۆریای باشوور له‌ كاژێر 20:15 به‌یه‌كده‌گه‌ن، پاشان له‌ كاژێر 22:15 یاریی نێوان دانیمارك و چیلی.

مۆندیالی تۆپی ده‌ست له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1938ـه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تاوه‌كو ئێستا 21 جار به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌، كه‌ 6 جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وان و له‌ مۆندیالی رابردووش له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ته‌ پاڵه‌وان.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here