ئه‌مڕۆ هەولێر چاوەڕێی بڕیاری تۆپی پێی ئاسیایە

0
125

 یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری
یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری

رووداو- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، فیفا، نزیكه‌ی له‌وه‌ی ئابلۆقەی بەڕێوەچوونی یارییە دۆستانەکان لەسەر یاریگه‌كانی عێراق هەڵبگرێت و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش بڕیارێك له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ده‌رده‌چێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیی نزیك له‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌ رووداوی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و سه‌رۆكی فیفا و سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا، به‌ شێوه‌یه‌كی زاره‌كی لە بەحرێن رێككه‌وتوون ئابلۆقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌ر یاریگه‌كانی فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر و كه‌ربه‌لا و به‌سڕه‌، هه‌ڵبگیرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی تاوه‌كو سێ مانگ یاریی نێوده‌وڵه‌تی لێ به‌رێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌روه‌ها گوتی، ره‌نگه‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا ره‌زامه‌ندیی پیشانبدات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان زه‌ورا و جه‌وییه‌ له‌ جامی یانه‌كانی ئاسیا له‌ یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریریدا.

 سعود موهەنەدی، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاو لە لای خۆیەوە پەسنی شاری هەولێر و یاریگەی فرەنسۆ هەریری دەکات و لە لێدوانێکدا دەڵێت “ئەو یاریگەیە لە ساڵی 2012 بە باشترین شێوە میوانداریی یاریی کۆتایی جامی ئاسیای کردووە و لە هەموو روویێکەوە ئامادەیە، بۆیە پێمان باشە یاریی جەوییە و زەورا لە هەولێر بکرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت یارییەکە ببەنە کەربەلا، بڕیاردراوە سێشەممە بڕیاری کۆتایی لەمبارەوە بدرێت”.

هەر لەم چوارچێوەیەدا یانەی جەوییە ئامادەیە لە هەولێر یاریی بکات، بەڵام یانەی زەورا ئامادەنین یارییەکەیان لە هەولێر ئەنجامبدەن.
له‌ لای خۆیه‌وه‌ رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به‌ رووداوی راگه‌یاند، یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ رێژه‌ی زیاتر له‌ 90% بۆ میوانداریكردنی یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ تایبه‌تی بۆ یاریی نێوان جه‌وییه‌ و زه‌وڕا له‌ جامی یانه‌كانی ئاسیا ئاماده‌یه‌.

گوتیشی: “یانه‌ی هه‌ولێر له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و هاندانی هه‌ڵگرتنی ئابلۆقه‌ی وه‌رزشی سه‌ر یاریگه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ هاندانی كه‌رتی گه‌شتیاری و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی وه‌رزشی بۆ شاری هه‌ولێر، ئاماده‌یه‌ میوانداریی یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها یاریی نێوان جه‌وییه‌ و زه‌وڕا بکات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here