ئه‌مڕۆ پرێمه‌رلیگ گڕ ده‌گرێت

0
131

ئارسیناڵ بردنەوەی دەوێت
ئارسیناڵ بردنەوەی دەوێت

رووداو – هه‌ولێر

له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا، پرێمه‌رلیگ، ئه‌مڕۆ دوو یاریی دیكه‌ی دواخراو به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا مان سیتی و ئارسیناڵ ململانێی جێگیركردنی خۆیان له‌ پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندیدا ده‌كه‌ن.

له‌ یاریی یه‌كه‌مدا ئارسیناڵی خاوه‌ن پله‌ی پێنجه‌م له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له‌ له‌نده‌ن، به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساندێرلاند یاریی ده‌كات و ئه‌ركی گه‌نه‌رز ئاسانه‌، به‌ تایبه‌تی ساندێرلاند بۆ خولی پله‌ یه‌كی ئینگلته‌را دابه‌زیوه‌ و بێ هیوا بووه‌.

 

له‌ یارییه‌كی دیكه‌شدا مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی وێست برۆمیچ ده‌بێته‌وه‌ و تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا دوای ئه‌وه‌ی بێ هیوا بوو نازناوێك له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌دات به‌ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌، پله‌ی سێیه‌م له‌ لیڤه‌رپوول وه‌ربگرێت و شوێنی خۆی له‌ بیگ فۆردا مسۆگه‌ر بكات.

هاوكات له‌ یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 28یشدا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی چێڵسی له‌ یارییه‌كی دراماتیكی و پڕگۆڵدا به‌ زه‌حمه‌ت به‌ ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ له‌ یانه‌ی واتفۆردی برده‌وه‌.


گۆڵه‌كانی چێڵسی یاریزانان جۆن تێری، ئیزپیلكوێتا، میچی باچوای و هه‌روه‌ها سیسك فابریگاس تۆماریانكرد، گۆڵه‌كانی یانه‌ی واتفۆرد هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان ئیتیان كابۆی، داریل یانمات و ستیڤانۆ ئۆكاكۆ تۆماریانكرد.

هاوكات له‌ دواساته‌كانی یارییه‌كه‌شدا یاریزانی واتفۆرد سباستیان برۆدل به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

چێڵسی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه‌ و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نازناوه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه‌.

یانه‌ی واتفۆردیش له‌ پله‌ی 16یه‌می ریزبه‌ندییه‌ و 40 خاڵی هه‌یه‌ و مانه‌وه‌ی له‌ خولی نایاب مسۆگه‌ركردووه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here