ئه‌مڕۆ یۆرۆپالیگ ده‌ستپێده‌كات

0
29

فه‌نه‌رباخچه‌
فه‌نه‌رباخچه‌

رووداو – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ به‌ ئه‌نجامدانی یه‌ك یاری، گه‌ڕی چوونی قۆناخی 32ی یۆرۆپالیگ ده‌ستپێده‌كات و له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ و زینیت سانپێترسبۆرگی رووسی له‌ ئیسته‌نبوڵ به‌یه‌كده‌گه‌ن.

یارییه‌كانی دیكه‌ی قۆناخه‌كه‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن و ته‌نیا ئه‌م یارییه‌ ئه‌مڕۆ ده‌كرێت.

یارییه‌كه‌ كاژێر 20:55 له‌سه‌ر یاریگه‌ی شوكرو ساراجئۆغلۆ له‌ ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجامده‌درێت و فه‌نه‌رباخچه‌ هه‌وڵده‌دات به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هانده‌ران و یاریگه‌كه‌ی، بردنه‌وه‌ تۆماربكات.

 فه‌نه‌رباخچه‌ له‌ خولی توركیا بارودۆخی خراپه‌ و له‌ پله‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌ و 23 خاڵی هه‌یه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا زینیت له‌ خولی رووسیا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌ و 34 خاڵی هه‌یه‌ و هه‌وڵیش ده‌دات به‌ ئه‌نجامێكی باش له‌ توركیا بگه‌ڕێته‌وه‌.

زینیت له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌ردار ئازموونی هێرشبه‌ری ئێرانی و ویلمار باریۆسی یاریزانی بۆكاجۆنیۆرز كردووه‌ و بارودۆخی باشه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here