ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ى قه‌ره‌چوخ بۆ خه‌ندان ده‌دوێت 30 خولەک پێش ئێستا

0
27

جەبار یاوەر

خه‌ندان – ئه‌حمه‌د مسته‌فا

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌) چه‌ند هێرشێكى ئاسمانیان بۆ سه‌ر چیاى قه‌ره‌چووغ له‌باشوورى ڕۆژئاواى هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ خه‌ندان-ى وت، هێرشه‌كه‌ى هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر چه‌ند جموجوڵێكى بینراوى چه‌كدارانى داعش بووه‌ و توانراوه‌ بكرێنه‌ ئامانج ، وه‌ هێرشه‌كانیش به‌رده‌وامى ده‌بێت.

وتیشى، بەردەوام هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هێرشى ئاسمانى له‌ ناوچه‌كانى حه‌مرین و حه‌ویجه‌ و چیاى قه‌ره‌چووغ و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق و به‌تایبه‌ت ڕوومادى ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌ویش به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییانه‌ى به‌ده‌ستیان ده‌گات.

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ڕه‌نگه‌ هێرشه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه‌مبووبێته‌وه‌ به‌ڵام به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و ئامانجیانه‌ ئه‌و جموجوڵانه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت هێله‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌یه‌ بنه‌بڕبكرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here