
رووداو -سلێمانى
یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێڕ‌ینى خولى نایابى كوردستان، ته‌نیا یه‌ك گێمى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نی نازناوه‌كه دیارى بكرێت.
ئەمڕۆ یارییەکانی وەرزی 2016-2017 لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان کۆتاییدێت، یانەی پێشمەرگەی هەولێر نزیکترین یانەیە بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا.
گێمى یه‌كه‌مى یارى نێوان پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرو كه‌ركووك كه له پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت به بێگۆڵ كۆتایهات له شارى كه‌لاریش شێروانه‌و نه‌ورۆز به‌هه‌مان ئه‌نجام هاتنه ده‌ره‌وه‌ى یاریگه .
به‌و شێوه‌یه تاوه‌كو كۆتایى یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كان بمێنێته‌وه یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌بێته پاڵه‌وان.