ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێم: چاوەڕوانین حکومەتی عێراق قەرەبوی هەڵەبجە بکاتەوە 1 .

0
11

خەندان-

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانیان لە حکومەتی عێراق “بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆیەتی” دەرهەق بە پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتوانەکانی لە هەموو جۆرە بایەخ پێدانێک له‌گه‌ڵ قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەویی خەڵکەک و ژینگەکەی، وەک قوربانیی دەستی دەوڵەتی عێراق.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی 31 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 31 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەسەر دەستی ڕژیمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت، کە وێڕای شه‌هیدبونى پێنج هەزار هاوڵاتیی بێتاوان، هەزارانی دیکەش برینداربون و تا ئێستاش زۆربەیان بەدەست لێکەوته‌ و کاریگەرییە خراپە تەندروستی و دەرونییەکانی ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن.

یادکردنەوەی ئەم کارەساتە ڕێزگرتنە لە قوربانیانی گەلەکەمان و مێژوی پڕ لە تێکۆشان و قوربانیدانمان

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، “یادکردنەوەی ئەم کارەساتە جگە لەوەی ڕێزگرتنە لە قوربانیانی گەلەکەمان و مێژوی پڕ لە تێکۆشان و قوربانیدانمان، جەختکردنه‌وه‌ی حکومەتی هەرێمى كوردستانیشە لە بایەخدانی جددی بە ژیان و خزمەتکردنی برینداران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی و خزمەتکردنی زیاترى هەڵەبجە”.

ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە رژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی دیکەش برینداربون.

چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراق بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆیەتی دەرهەق بە پارێزگای هەڵەبجە

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێم دەشڵێت، “چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراق بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆیەتی دەرهەق بەم پارێزگایە و دانیشتوانەکانی لە هەموو جۆرە بایەخپێدانێک له‌گه‌ڵ قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەویی خەڵکەک و ژینگەکەی، وەک قوربانیی دەستی دەوڵەتی عێراق”.

هەڵەبجەی شەهید سیمبولی خۆڕاگری و زیندوییمانە

 

هەروەها دەڵێت، “وەک چۆن هەڵەبجەی شەهید سیمبولی ئازار و قوربانیی گەلەکەمانه‌، بە هەمان شێوەش سیمبولی خۆڕاگری و زیندوییمانە، قوربانیان و ئەو ئازیزانەمان کە لەم کارەساتە ناخهەژێنەدا لەدەستمان داون، هەمیشە لە یادمانن و تاهه‌تایه‌ لە ویژدانی ئەم گەلەدا یادیان زیندوە”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here