ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایی لە کرێکاران دەکات

0
355

كرێكاران به‌ هێز و بازووى خۆیان، پێشمه‌رگانه‌ كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه
كرێكاران به‌ هێز و بازووى خۆیان، پێشمه‌رگانه‌ كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه

رووداو – هەولێر 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و رایدەگەیێنێت “له‌ رۆژى جیهانیى كرێكاراندا پیرۆزبایى له‌ كرێكارانى كوردستان و ته‌واوى كرێكارانى جیهان ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین”.

لە رۆژی جیهانی کرێکاران 1-5-2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد و ئاماژە بەوەدراوە کە “له‌م یاده‌دا بەڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ رۆڵى مه‌زنى بنیاتنه‌رانه‌ى كرێكارانى كوردستان ده‌ڕوانین، كه‌ وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان سنووره‌كانى كوردستان ده‌پارێزن و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى لێدوورده‌خه‌نه‌وه‌، كرێكارانیش به‌ هێز و بازووى خۆیان، پێشمه‌رگانه‌ كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه”‌. 

ئاماژە بەوەشکراوە کە “هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى به‌ سه‌ر كوردستاندا هێنراون كه‌ تیایاندا شار و شارۆچكه‌ و دێهاته‌كانى خاپوور كراون، هه‌میشه‌ دووباره‌ به‌ دڵسۆزى و به‌ هێز و بازووى كرێكاران بنیات نراونه‌ته‌وه‌ و ئاوه‌دان كراوه‌نه‌ته‌وه‌، له‌ قۆناخى ئازادیشدا هه‌میشه‌ هێزى بنیاتنه‌رى پێشخستنى ئاوه‌دانى بوون”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیرییەک بۆ مافی کرێکاران دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت “له‌م رۆژه‌دا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى بۆ ته‌واوى مافه‌كانى كرێكاران دووپات ده‌كاته‌وه و چى له‌ توانایدا بێت بۆ باشتركردنى دۆخى كرێكاران له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ درێخى ناكات‌، داواش له‌ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كى زیاتر به‌ كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ى كاركردنیان بدات، هه‌ر له‌ كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه‌ تاوەکو دابینكردنى ته‌واوى شایسته‌كانیان و كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كى باشترى كاركردن و داكۆكیكردن له‌ سه‌لامه‌تیان له‌ شوێن و كاتى كاركردندا”.

رۆژی دووشەممە 1-5-2017  و لە رۆژی جیهانی کرێکاران، لە چەند شارێکی کوردستان و جیهان گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و کرێکاران بەوبۆنەوە داوای مافەکانی خۆیان دەکرد.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here