ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا؛بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی سیاسیه‌

0
76

[ad_1]

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ سیاسی ناوده‌بات و ده‌ڵێت”ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه‌.”

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی وتی”له‌دوای ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی داوه‌،به‌ڵام له‌مڕۆوه‌ ئه‌و گه‌شتانه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.”

یه‌ڵدرم وتیشی”بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌نها بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌ و سلێمانی ناگرێته‌وه‌ .”

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی”بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا سیاسیه‌ نه‌ك یاسایی یاخود ته‌كنیكی،ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌سزادانی خه‌ڵكی كوردستان چونكه‌ فڕۆكه‌خانه‌كان خزمه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن بێ جیاوازی.”

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتیشی”پێش ئه‌و فرمانه‌ی توركیا هه‌فته‌ی ڕابردوو من نامه‌یه‌كم ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی عیراق كرد و داوام لێكردن داوا له‌ توركیا و ئێران بكه‌ن ئاسمانی وڵاته‌كانیان به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بكه‌نه‌وه‌،به‌ڵام دیاره‌ بڕیاری داخستنی ئاسمان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌ سیاسیه‌ نه‌ك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌بڕیاری حكومه‌تی عیراق.”

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت”چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵوێستی هه‌بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌سه‌روه‌ری عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ بابه‌ته‌كه‌ سیاسیه‌ نه‌ك یاسایی و ته‌كنیكی.”

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی”په‌یوه‌ندیمان به‌ حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه‌ كردوه‌ تا هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕن به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت پشووی نه‌ورۆزه‌ ئێستا،بێگومان ده‌بێت هه‌ڵوێستیان هه‌بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت وه‌ك ده‌ڵێن بۆ له‌تكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌،ده‌بێت كوردیش تێبگات كه‌س دۆستی نیه‌ جگه‌ له‌خۆی.”

له‌دوای ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان،حكومه‌تی عیراقی بڕیاری داخستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕووی گه‌شته‌ شارستانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا،به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردووتر به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌مارۆی سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ شارستانیه‌كان هه‌ڵگیرا.”

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here