ئوردن گه‌یشته‌ قۆناخی 16ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا

0
24

ئوردن ـ سووریا  2 ـ 0
ئوردن ـ سووریا 2 ـ 0

رووداو ـ هه‌ولێر

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به‌ فه‌رمی خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی 16ی جامى نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵی خاوێن له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سووریای برده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری یه‌كه‌میاندا، ئوردنییه‌كان توانیان 3 خاڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا وه‌ربگرن، ئه‌مڕۆش له‌ دێربی شامدا توانیان 3 خاڵی دیكه‌ش له‌ سووریا وه‌ربگرن و بلیتێكی قۆناخی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن.

هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی ئوردن له‌ گێمی یه‌كه‌مدا تۆماركران، یه‌كه‌میان له‌ خوله‌كی 26 له‌ رێگه‌ی موسا ته‌عمه‌ری و دووه‌میشیان له‌ خوله‌كی 43 له‌ رێگه‌ی تارق خه‌تابه‌وه‌ بوو.

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن، كه‌ تاوه‌كو ئێستا تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌فه‌رمی بلیتی قۆناخی 16ی وه‌رگرتووه‌، به‌ تۆماركردنی 3 گۆڵ له‌ 2 یارییدا و بێئه‌وه‌ی هیچ گۆڵی لێببێت، 6 خاڵی هه‌یه‌ و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه‌. هه‌ڵبژارده‌ی سووریاش كه‌ له‌ 2 یارییدا ته‌نیا خاڵێكی هه‌یه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌م دێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here