ئوسترالیا هاوژین و نەوەکانی داعش وەرناگرێتەوە

0
11

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا: خەڵكی وڵاتەکەم تووشی مەترسی ناکەم

رووداو – ئوسترالیا

هێشتا چارەنووسی سەدان نەوە و هاوژینی چەکدارانی داعش دیار نییە، ئەوانەی چوار ساڵ زیاترە لەنێو رێکخراوەکەدان و ئێستا دوای شکستی داعش دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام بەشێکی وڵاتان لەنێویشیان ئوسترالیا، ئامادە نین وەریانبگرنەوە.

زەهرە دومان، هاوژینی چەکدارێکی داعش، ئوسترالیە و دوای نەمانی دەسەڵاتی داعش و نزیکی شکستی یەکجارەکیان لە باغۆز دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. ئەو دەڵێ “دوو منداڵم هەن، کوڕێکم تەمەنی دوو ساڵ و نیوە و کچەکەشم شەش مانگە، کچەکەم تووشی بەدخۆراکی بووە، زۆر لاواز بووە و تەنیا ئێسکی ماوەتەوە”.

ئەو ژنە، کە هێشتا ئامادەنییە پەچەکەی لابدات، دەڵێت دوو ساڵە هەوڵی هەڵاتن دەدات، بەڵام نەیتوانیوە “دوو ساڵە دەمەوێت جێیانبێڵم، بەڵام کەس تێناگات کە ناتوانی بێ پارە ئەو شوێنە جێبێڵی، رێگەش نادرێت هیچ پارەیەکت پێ بگات، بۆیە وەکو ئەوەیە لەنێو چاڵێكدا جێهێڵرابیت”.

ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی دیکە نایانەوێت نە چەکدار نە کەسوکارەکانی داعش وەربگرنەوە، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیاش ئەوە دووپات دەکاتەوە.

سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا دەڵێ “ئێستا من ئامادەنیم هیچ ئوسترالییەک بخەمە مەترسی و هەوڵی گەڕانەوەی ئەو خەڵکە بدەم کە لەوێن. ئەوان بڕیاری خۆیان دابوو، ئەگەر خۆیان بە هاووڵاتی ئوسترالی دادەنێن، باشە ئێمە لەوبارەوە پرۆسەیەکمان هەیە بەگوێرەی یاساکان تووندترین یاسا ئەوان دەگرێتەوە، ئەگەر بکەونە پێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ئوسترالیا”.

بەڵام ئەو ژنە ئوسترالیە دەڵێ “دەمەوێت بگەڕێمەوە وڵاتەکەم. من هاووڵاتی ئوسترالیام، نەک تەنیا من بەڵکو منداڵەکانم مافی ئەوەیان هەیە لانی کەم وەکو منداڵێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت”.

هێشتا چارەنووسی سەدان بیانی نێو داعش روون نییە، بەڵام ئەوەی روونە ئەوەیە؛ هەموویان لە رەوشێکی خراپدان و زۆربەیان داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ وڵاتەکانیان.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here