ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەسەر دروستکردنی ناوچەی هێمن رێککەوتن

0
603

لیژنەیەک بۆ درووستکردنی ناوچەکە پێکدەهێنرێت
لیژنەیەک بۆ درووستکردنی ناوچەکە پێکدەهێنرێت

رووداو- هەولێر

رۆژی پێنجشەممە 4-5-2017 سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە میدیاکانی رووسیای رایگەیاند کە شاندی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکداری سووریا و شاندی حکومەتی سووریا و وڵاتانی هاوپەیمانان رێککەوتن لەسەر دروستکردنی 4 هەرێمی هێمن لە سووریا. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەداوە کە ‌هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە کۆبوونەوەی (ئاستانە5) لە تەموزی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

بەپێی رەشنووسی دروستکردنی ناوچە هێمنەکان لە سووریا ، لەماوەی 5 رۆژی داهاتوو لیژنەیەک بۆ درووستکردنی ئەو ناوچانە پێکدەهێنرێت و پرۆسەی ئامادەکردنی نەخشەکەش تا 22ی ئەم مانگە کۆتایی پێدێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-5-2017 حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ خوولی پێنجەمی دانوستاندنەکانی ئاستانە کۆبوونەوە و رووسیا پێشنیازیکردووە، رێڕەوێکی مرۆیی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی سووریا رابگەیێندرێت.

هەرچەندە لەیەکەم رۆژی کۆبوونەوەکانی ئاستانە، ئۆپۆزیسیۆن هۆڵی کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت، بەڵام نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی گەورە لە دانوستاندنەکان بەدی دەکرێن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here