ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری سووریا بۆ رووداو: بۆ ئاگربەست دەچینە ئاستانە

0
742

کۆبوونەوەکانی ئاستانە لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا
کۆبوونەوەکانی ئاستانە لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا

رووداو – ئاستانە

لە گەڕی چوارەمی كۆبوونەوەكانی ئاستانە، ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری سووریا بەشدار دەبێت و كار بۆ جێگیركردنی ئاگربەست و گەیاندنی ھاوكارییە مرۆییەكان دەكات.

ئەندامێكی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری سووریا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی سێشەممە 2-5-2017 دەچنە ئاستانەی پایتەختی كازاخستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە گەڕی چوارەمی كۆبوونەوەكان لەگەڵ وڵاتانی گەرەنتیکاری ئاگربەست.

بڕیارە کۆبوونەوەکان رۆژی 4-5-2017 دەستپێبکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەوەش چواررم گەڕی دانوستاندنەکانی ئاستانەیە لەبارەی سووریا.

ئەو ئەندامەی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری سووریا، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتیشی “كارنامەی ئێمە لە كۆبوونەوەدا خۆی لە جێگیركردنی ئاگربەست و گەیاندنی ھاوكارییە مرۆییەكان بۆ ناوچەكانی ئابڵۆقەلەسەر دەبینێتەوە”. 

ئەندامەکەی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری سووریا ئاشکراشیکرد، شاندی ئەوان بە سەرۆكایەتی محەممەد عەلوش دەچێتە ئاستانە.

بە نێوبژیوانی وڵاتانی توركیا، رووسیا و ئێران، لە 23 24ـی 1ی 2017 بەبێ رەزامەندی ئۆپۆزیسیۆن و حكومەتی سووریا لە ئاستانە لەسەر ئاگربەستی سووریا رێکكەوتن. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here