ئیبراهیم دیاز كێیه‌؟

0
24

 ئیبراهیم دیاز
ئیبراهیم دیاز

رووداو ـ هه‌ولێر

گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فه‌ره‌نسی، راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئیبراهیم دیازی یاریزانی ئیسپانی، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌، كه‌ له‌ مانچێسته‌ر سیتییه‌وه‌ چووه‌ ریزه‌كانی ریال مه‌درید.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌، دیاز ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و به‌ 17 ملیۆن یۆرۆ چووه‌ته‌ ریزه‌كانی ریال مه‌درید، ئه‌و ناوه‌ڕاستكارێكی هێرشبه‌رانه‌یه‌، خێرایه‌ و زۆر به‌توانایه‌ له‌ یاریكردن به‌ یاریزانی به‌رامبه‌ر. هه‌روه‌ها یاریزانێكی زۆر ژیره‌ له‌نێو یاریگه‌دا سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌ن بچووكی خۆی.

رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی بوێری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دیاز به‌ داڤید سێلڤای یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌راورد بكات و له‌باره‌وه‌ ده‌ڵێت “دیاز ده‌زانێت چی له‌ تۆپ ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی پێیبگات، زۆر به‌خێراییش یاری ده‌كات”.

ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ درێژی باڵای دیاز 170 سانتیمه‌تره‌و بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی لاوانی ئیسپانیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 و 19 و 21 ساڵی یاریكردووه‌.

ناوی راسته‌قینه‌ی ئیبراهیم عه‌بدولقادر دیازه‌، به‌ ره‌گه‌ز مه‌غریبییه‌، له‌ دایكێكی ئیسپانی و باوكێكی مه‌غریبی بووه‌، هێرڤی رۆناری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب زۆر هه‌وڵیدا به‌وه‌ رازی بكات یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بكات، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌و چاوی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لویس ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌دا بانگهێشتی نه‌كات، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وكات بیر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بكاته‌وه‌.

دیاز زۆر حه‌ز له‌ درێسی ژماره‌ 10 ده‌كات و پێشتر زۆری له‌به‌ركردووه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ ریال مه‌درید ناتوانێت ئه‌و درێسه‌ وه‌ربگرێت، به‌و پێیه‌ی لای لوكا مۆدریچی باشترین یاریزانی جیهانه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here