ئیسڕائیل دەڵێت نازانێت کێ موشەکەکانی غەززەی هەڵداوە بەڵام حەماس لێی بەرپرسیارە

0
31

سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەدا نازانێت کێ موشەکەکانی لە کەرتی غەززەوە هەڵداوە بۆ تەل ئەڤیڤ بەڵام لۆمەی حەماسی کرد و وتی ئەوان بەرپرسیارن.

وتەبێژی باڵای سەربازی ئیسڕائیل جەنەڕاڵ ڕۆنین مانیلیس بە ڕادیۆی ئیسڕائیلی وت ” هێشتا لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵەیە دەکەین کە دوو موشەکەکەیان هەڵداوە. ئێمە نازانین کێ ئەوەی کردووە.”

وتیشی ” حەماس ڕێکخراوی سەرەکییە لە کەرتی غەززەدا. ئەو بەرپرسیارە لەوەی چی لە ناو کەرتەکەدا ڕوودەدات و چی لێوە دەهاوێژرێت.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here