ئێران داوا لە تورکیا دەکات رێگە لە جموجۆڵی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان بگرێت

0
213

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، فۆتۆ: Mehr
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، فۆتۆ: Mehr

رووداو – هەولێر

ئێران داوا لە تورکیا دەکات رێگە لە جموجۆڵی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێت.

رۆژی دووشەممە 29-5-2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران رێگەی بە پەکەکە نەداوە لە خاکی وڵاتەکەیدا بنکە و بارەگا بکاتەوە و “هیچ گرووپێکی دژبەری حکومەتی تورکیا لە ئێران چالاکی نییە”.

بەهرام قاسمی گوتیشی “وڵاتەکەی رێگە بە هیچ گرووپێک نادات لە خاکی ئەو وڵاتەوە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێی”.

لەبارەی کوژرانی دوو فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ورمێ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ناڕەزایەتی خۆیان لەو رووداوە بە ئەنقەرە راگەیاندووە. دەشڵێت “وڵاتەکەی نایەوێ لە سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیا رووداوی لەو شێوەیە هەبێت”. راشیگەیاند، چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی تورکیان لەو بارەوە. 

ئێوارەی رۆژی شەممە لە پێکدادانێکدا لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ دوو فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here