ئێران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

0
393

رووداو
رووداو

رووداو – هەولێر 

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کە بە (سەنتکام) ناسراوە خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەتووندی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی سوپای پاسداران دەکات و رایدەگەیێنێت ”ئیدارەی ئەمریکا وەک پاڵپشتیکاری تیرۆر دەناسێنین و هەموو ئەو هێزانەی سەر بە سەنتکامن لە لیستی تیرۆری ئێمەدان”.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، ”بڕیارەکەی ئەمریکا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بوو، ئیدارەکەی ئامادەکاریی کردووە بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک “رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی”. 

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، “ئەمڕۆ بە فەرمی پلانی ئیدارەکەم بۆ ناساندنی سوپاسی پاسداران، لەنێویاندا سوپاسی قودس وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی رادەگەیێنم. ئەمەش لەژێر بەندی 219ی یاسای نیشتمانی و کۆچبەری. ئەم هەنگاوە بێوێنەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەوەش ئەوە دەخاتەڕوو، کە ئێران بەتەنیا تاکە دەوڵەتی پشتیوان لە تیرۆر نییە، بەڵکو سوپای پاسدارانیش چالاکانە بەشداری لە پشتیوانیکردنی دارایی و بەرەوپێشبردنی تیرۆریزم وەک ئامرازێکی دەوڵەتداری دەکات”.

هاوکات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدایە هەموو بانک و کۆمپانیان و بازرگانان کە کۆتایی بە کارکردنیان لەگەڵ سوپای پاسداران بهێنن.

ئەم ئامادەکارییانە بە بەشێک لەو گۆڕانکارییانە دادەنرێت کە ئەمریکا لە سیاسەتی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەنجامی دەدات و هاوکات چاوەڕێدەکرێت بەرئەنجام و لێکەوتەی فراوان بەدوای خۆیدا بهێنێت و کاریگەریی لەسەر ستاف و سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەکانی دیکە هەبێت. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here