ئێران پێداچوونەوە دەکات بە هاوئاهەنگییە هەواڵگرییەکانی لەگەڵ ئەوروپا

0
15

دیپلۆماتکارانی شەش وڵاتی ئەوروپی لە کۆبوونەوەیەکدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەرکراون

رووداو – هەولێر

حکومەتی ئێران هەڕەشەی پێداچوونەوە بە هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات، هەروەها دیپلۆماتکارانی شەش وڵاتی ئەوروپیش لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەرکران.

ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی ئێران لە زمانی بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە، کە ناوی بڵاونەکراوەتەوە رایگەیاند “رۆژی چوارشەممە (9-1-2019) شەش کەس لە باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی وڵاتانی ئەوروپی بۆ تاوتوێکردنی دانانی بەشی ئەمنیی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و دوو بەرپرسی باڵای ئەو وەزارەتە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیان کردووە. ئەو بەرپرسەی لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە، بەتووندی رەخنەی لە بڕیارەکە گرتووە و دوای کەمتر لە 10 خولەک لە دەستپێکردنی، کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێناوە و دیپلۆماتکارانی ئەوروپی بەڕێکراون”. 

ماڵپەڕی ئیرنا دەڵێت “لەو کۆبوونەوەدا دیپلۆماتکارانی ئەوروپی بە زمانێکی نەگونجاو قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا کردووە”.

ئەو ماڵپەڕە لە زمانی ئەو بەرپرسەوە نووسیویەتی “بەهۆی پشتگیریکردنی وڵاتانی ئەوروپی لە هێزەکانی دژی کۆماری ئیسلامی، هەروەها دانانی بەشی ئەمنییەتی وەزارەتی ئیتلاعات لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئێران پێداچوونەوە بە هاوکاری و هاوئاهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی لەگەڵ ئەوروپا دەکات و، بەزوویی لەو بارەوە بڕیاردەدات. 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here