ئێمباپێ دەچێتە ئارسیناڵ

0
106

کیلیان ئێمباپێ- یاریزانی یانەی مۆناکۆ
کیلیان ئێمباپێ- یاریزانی یانەی مۆناکۆ

رووداو- هەولێر

رۆبێرت پیرێس ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ئارسیناڵ پیشبینی دەکات کیلیان ئێمباپێ یاریزانی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی  بچێتە یانەی ئارسیناڵی ئیگلیزی.

پیرێس لە لێدوانێکی بۆ یەکێک لە ماڵپەرە وەرزشییەکان گوتویەتی” پێم وابێت ئێمباپێ لە وەرزی داهاتوو واژوو  بۆ یانەی ئارسیناڵ دەکات ، یاریزانێکە دەتوانێت خۆی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ بگونجێنێت و ڤینگەریش دەتوانێت زیاتر بەرەو پێشەوەی ببات”.

هەروەها زیاتردەڵێت” مۆناکۆ و ئارسیناڵ لە زۆر رووەوە لە یەک دەچن، بۆیە ئێمباپێ گەر بڕواتە یانە ئینگلیزییەکە پیویستی بەوە نابێت کە خۆی رابهێنێت راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لە یانەکەدا”.

لە پرسیارێکدا کە ئاراستەی ئەستێرەکەی پێشووی ئارسیناڵ کراوە کە ئایا هێنری و ئێم باپی وەک یەکن؟

لە وەڵامدا دەڵێت” راستە یاریزانەکەی مۆناکۆ ئاستێکی باش پێشکەش دەکات ، بەڵام هێشتا زووە  بەراووردی بکەین لەگەڵ هێنری ، راستە هەندێ شتیان لە یەک دەچێت بەڵام وەک هێنری نییە”.

 کیلیان ئێمباپێ، لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی  لە 37 یاریدا 24 گۆڵی تۆمار کردووە

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here