ئەردۆغان: بۆردومانی بارەگاكانی پێشمەرگە بەهەڵە ئەنجامدراوە 3 .

0
279

[ad_1]

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بۆردومانی بارەگاكانی پێشمەرگە لەشەنگال بەهەڵە ئەنجامدراوەو وڵاتەكەی بایەخێكی گەورە بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدات.

ئەو وتانەی ئەردۆغان لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا هات لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەستەمبوڵ بەرێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، ئەردۆغان رایگەیاندووە، بۆردومانی بارەگاكانی پێشمەرگە لەشەنگال بەهەڵە ئەنجامدراوەو وڵاتەكەی بایەخێكی گەورە بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدات.. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەردۆغان پرسەو سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگە دەربڕی كە لە‌ بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە چیای شەنگال گیانیان لەدەستداو  ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

هێرشەكانی توركیا لە كاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی 25ی ئەم مانگەدا ئەنجامدران، لەلایەن 26 فڕۆكەی‌ جەنگی‌ F-16 توركیاوە. بەهۆی‌ بۆردومانەكەشەوە‌ لە شەنگال شەش پێشمەرگە شەهید بوون و هەشتی‌ دیكە برینداربوون. 

هاوكات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك حكومەتی هەرێم نیگەرانیی خۆی بەرامبەر ڕووداوەكانی شەنگال نیشانداوەو دووبارەنەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانەی دووپاتكردووەتەوە، بۆ ئەوەش هیوای خواستووە پەكەكە ئەو ناوچەیە چۆڵ بكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەردۆغان ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەر هاوكارییەك بەمەبەستی چارەسەركردنی بریندارانی ئەو ڕووداوە نیشانداوەو دووپاتیشیكردووەتەوە بەهیچ شێوەیەك لەو بۆردومانەدا مەبەست بۆردومانكردنی بارەگاكانی پێشمەرگە نەبووە، بۆردومانەكە بە هەڵە ئەنجامدراوە.

هەر بەپێ راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، ئەردۆغان جەختیكردووەتەوە ‌بوونی بارەگاكانی پەكەكە لە چیای شەنگال قبوڵناكرێت‌، بەپێویستی زانی بە هەوڵی هەموو لایەك بارەگاكانی پەكەكە لەوێ چۆڵ بكرێن.

لەبارەی پڕۆسەی ڕزگاركردنی مووسڵ و ڕۆڵی هەرێم لە پێشوازیكردن و حەواندنەوەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە ئەردۆغان بەردەوامی هاوكارییەكانی وڵاتەكەیی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، هەروەها چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و تەواوی عیراق بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ دووپات كردەوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here