ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سووریا: شەوێک لەناکاو دەچین

0
317

پووتین و ئەردۆغان جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

رووداو – هەولێر

یەکەم سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ مۆسکۆ بوو. 

ئەردۆغان بەرلەوەی بەڕێبکەوێت، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئیستەنبووڵ پێداگریی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەر رۆژهەڵاتی فورات نیشاندا.

ئەردۆغان گوتی “تەواوی ئامادەکارییەکانمان لەسەر سنوور ئەنجامداون؛ هەموو پێداویستییەکان ئامادەکراون و لە ئامادەباشیداین. بۆی هەیە شەوێک لە ناکاو بچینە ئەو شوێنەی کە پێویستە. بێگومان ئەمانەش هەندێک بابەتن کە لەم سەردانەماندا دوو بە دوو دیالۆگی لەسەر دەکەین”. 

ئەردۆغان بە یاوەریی هەشت وەزیری کابینەکەی و راوێژکاری میت گەیشتە کۆشکی کرێملین و لەلایەن ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێشوازیی لێکرا.

بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی پووتین و ئه‌ردۆغان بە کورتی بۆ رۆژنامەڤانان قسەیان کرد. پووتین ئاماژەی بە پەیوەندییەکان و زیادبوونی قەبارەی بازرگانی و هەردوو پرۆژەی ئاککویو و تەوژمی تورک و گرنگییەکان کرد.

ئەردۆغان لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی‌ نێوان توركیا و رووسیا لە 15% زیادیکردووە و گه‌یشتووه‌ته‌ 35 ملیار دۆلار.

دواتر هەم ئەردۆغان و پووتین دووقۆڵی و وەزیرانی هەردوولاش کۆبوونەوە. لەم نێوەندەدا سێ رێککەوتننامە واژۆکران، کە یەکێکیان گەشتیاری بوو. تورکیا و رووسیا 2019یان بە ساڵی گەشتیاری و کولتووریی نێوانیان ناساند.

پووتین رایگەیاند، کارەکانی رادەستکردنی S400 بە تورکیا بەردەوامن و لە کاتی دیاریکراودا سیستمەکە بۆ تورکیا دەنێرن. هەروەها باسی لە پرسی سووریاش کرد.

پووتین گوتی “پرسی سووریا زۆر بە چڕی باسی لێوەکرا، ئێمە وەکو تورکیا و رووسیا کە دوو وڵاتی گرێنتیکاری ئەستاناین، هەوڵی زۆر بۆ دامرکاندنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدەین. بەتایبەتی هەوڵی تەواو کاراکردنی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور دەدەین”.

 خالید حوسێن، پەیامنێری رووداو لە رووسیا باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پووتین و ئەردۆغان دەکات

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here