ئەردۆغان: لە کڕینی سیستەمی S-400ی رووسی پاشگەز نابینەوە

0
27

ئەردۆغان لە کەمپەینی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە ئەنقەرە
ئەردۆغان لە کەمپەینی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە ئەنقەرە

رووداو-ئیسته‌نبووڵ 

سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، پاشگه‌ز نابنەوە له‌ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانى S-400ی رووسی. 

له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی راسته‌وخۆدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی پرسه‌كانی رۆژه‌وە قسەیکرد و له‌باره‌ی سیسته‌می S-400 رایگه‌یاند “پاشگه‌ز نابین له‌ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانى S-400ی رووسی، چونكه‌ توركیا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ لهڕووی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی و ئه‌م پێویستییه‌ ناچارمان ده‌كات ده‌ست به‌م سیسته‌مه‌ بگرین”.   

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گوتی: “وه‌ك دوولایه‌نی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئیستەنبووڵ و ئیزمیر ئه‌نجامده‌ده‌ین، ھاوسۆزی خەڵک لە گۆڕەپانەکان زۆر زۆر بە باشی دەبینم”. 

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌رانی پارته‌كانی دیكه‌ی گوتبێت تیرۆریست و گوتی “من ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆریستم بۆ ده‌نگده‌ری هیچ پارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێناوه‌. هێنده‌ نه‌زان نیم له‌ سیاسه‌تدا”.

له‌وباره‌وه‌ ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له‌ ئاكشه‌نه‌ر گرت و گوتی: “(ئاكشه‌نه‌ر) له‌ دێنیزلی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد. ئه‌ی دێنیزلییه‌كان كه‌ سه‌رۆکكۆمار پێتان ده‌ڵێت تیرۆریست!! ئه‌ردۆغان شتێكی له‌م جۆره‌ی پێ قبوڵناكرێت”.

له‌باره‌ی دۆخی ئابووریی توركیاش ئه‌ردۆغان گوتی: “ئەم قەیرانانە لە دواوە بەجێماون. بۆ ئێمە بە پێچەوانەوە 2019 ساڵی زیاتر ھەڵسانەوە و گەشەپێدان دەبێت. سه‌رباری ئه‌و سه‌ختییانه‌ی له‌ ئابووریی جیهانیدا هه‌ڵكشاون، باوه‌ڕم وایه‌ ئابووریی توركیا له‌ چاره‌كی دووه‌مه‌وه‌، خاوه‌نی توانایه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ ژماره‌ی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن رابگه‌یه‌نێت”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here