ئەردۆغان: کوردستان لە باکووری عێراق هەیە نەوەک لە تورکیا

0
11

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا


رووداو- ئیستەنبووڵ

سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە هاوسەرۆکی هەدەپە گرت بەوەی وشەی کوردستانی بەکارهێناوە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میتینگێکدا لە ئیستەنبووڵ گوتی، لە تورکیادا هیچ هەرێمێک بەناوی کوردستان نییە و ئاماژەی بە بوونی باشووری کوردستان کرد.

دەقی قسەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا 

“ئەم پیاوە کورد نییە با پێتان بڵێم. ئەم پیاوە کەسێکی بێ رەچەڵەکە! ئەو دەیەوێت لەسەر حسابی برا کوردەکانم دەستکەوتی هەبێت. باشە دەپرسم لەم وڵاتەدا کوردستان هەیە؟ لە وڵاتەکەی ئێمەدا هەرێمەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، قەرەدەنیز، ئاکدەنیز، ئەنادۆڵی نێوەڕاست و ئیجە هەن، بەڵام هەرێمێک بەناوی کوردستان لە تورکیادا نییە. ئەگەر تۆ کوردستانت زۆر خۆشدەوێت، لە باکووری عێراقدا کوردستان هەیە، فەرموو بڕۆ بۆ ئەوێ”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here