ئەردۆگان داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵ هەڵبوەشێنرێتەوە

0
298

[ad_1]

ڕۆژنامەی سەباحی سەر بە حکومەتی تورکیا لە زاری سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە بڵاویکردەوە پێویستە لەسەر بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵ هەڵبوەشێننەوە بەهۆی ڕوودانی پێشێلکارییەوە و زۆرێک لەو پێشێلکارییانە پەیوەستن بە دانانی بەرپرسانی سندوقەکانی دەنگدانەوە.

ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخست حیزبی گەلی کۆماری کە یەکێکە لە گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیادا بە جیاوازییەکی کەم لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئیستەنبوڵدا بەسەر ئاکپارتیدا سەرکەوتووە، ئەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتەکانی حیزبی ئاکپارتی بە ڕابەرایەتی ئەردۆگان دەهێنێت کە ماوەی 25 ساڵە حیزبە ئیسلامییەکان و دواتریش ئەردۆگان دەسەڵاتی باڵایان هەبووە بەسەر شارەکەدا.

ئەردۆگان بە ڕۆژنامەنووسانی وت بەپێی یاساکانی هەڵبژاردن دەبێت بەرپرسانی سندوقەکانی دەنگدان سەر بە کارمەندەکانی خزمەتگوزاری مەدەنی دەوڵەت بن بەڵام ئەوە ڕووینەداوە لە هەندێک شوێندا و کارمەندی دیکەی دەرەوەی ئەو خزمەتگوزارییەیان داناوە.

وتی ” هاوڕێکانمان ئەوەیان سەلماندووە. هەروەها سروشتییە ئەگەر ئەوە گومان دروست بکات، ئەگەر بەڕاستی سەیری ئەوە بکەیت ئەوا ئەوە دەبێتە هۆی هەڵوشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان.”

هەر بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان پێویستە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە دەربچێت.

بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی وتی حیزبەکە داوا دەکات هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجام بدرێتەوە لە ئیستەنبوڵدا دوای ئەوەی داواکەیان ڕەت کردەوە بۆ دووبارە جیاکردنەوەی دەنگەکان لەو شارەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here