
رووداو – دەربەندیخان
لەسەر کوشتنی بزنە کێوییەک سێ راوچی لە چیای بەرانانی سنووری قەزای دەربەندیخان دەستگیردەکرێن و یەکێک لە راوچییەکانیش ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەیە.
رائید ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئیوارەی رۆژی یەکشەممە 23-4-2017، سێ گەنج کە تەمەنیان له نێوان 20 بۆ 25ساڵە، له چیای بەرانان تەقە لە بزنه كێوییه‌ك دەکەن و دەیکوژن، دوای ئەوەی تیمه‌كانی ئێمه ده‌چنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستگیریان دەکەن”.
بە گوتەی ئەحمەد مستەفا، یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە، ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە، هەرسێ راوچییەکەش بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراون و ئێستا لە زیندانن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گوتی “راوچییه‌كان چه‌كێكی جۆی (ژێرسێ) یان پێگیراوه، له‌گه‌ڵ دووربین و ئامێری راوكردن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌كانیان ده‌خرێنه به‌رده‌ستی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ وه‌رگرتنی سزاكه‌یان”.
هەروەها دڵشاد محەممەد، کارمەند لە بەشی راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “سەرەتا ئەوان نکۆڵیان لەوە دەکرد، ئەو بزنەکێوییەیان کوشتبێت، بەڵام دواتر دەرکەوت کە خوێنی بزنەکێوییەکە بە جلوبەرگی یەکێک لە راوچییەکانەوە دیاربوو، ئێمەش دەستگیرمان کردن و دواتر رەوانەی پۆلیسی دەربەندیخانمان کردن”.
به‌پێی رێنمایی و بڕیاری ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركه‌سێك ئاسكێك یان بزنهكێویهك بكوژێت، به بڕی 10ملیۆن دینار سزادەدرێت، جگه له مانه‌وه‌ی له زیندادا.
داڕشتنەوە: راوچی حەسەن