ئەكرم شەریف لەسەر داوای كۆسرەت رسوڵ وازدێنێ‌

0
162

وێنەیەکی ئەرشیڤیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ئەکرەم شەریف
وێنەیەکی ئەرشیڤیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ئەکرەم شەریف

رووداو – سلێمانی 

ئەكرەم شەریف پێشتر لەسەر پشكی یەكێتی، پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێدرا، بەڵام لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ واز لە‌و پۆستە دەهێنێ و دەڵێ “ئیدی تەنیا وەكو ئەندامێكی ئاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەوام دەكەم”.

ئەكرەم شەریف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لەسەر داوای كۆسرەت رسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، واز لەو مافە یاساییەی خۆم دەهێنم‌، كە بە پێی یاسا پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیم هەبوو و، لەمەودوا وەكو ئەندامێكی ئاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەوامدەكەم چونکە ناكرێت ببمە هۆی وەستانی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.

لەبارەی كاندیدكردنی بۆ پۆستی قایمقامی سەیدسادقیش، ئەكرەم شەریف ئەوەی خستەڕوو، بە خواستی خۆی واز لەو كاندیدكردنەش دەهێنێ‌‌ و، دەڵێ “ئەگەر پۆستێك كۆدەنگی حیزبەكەمی لەسەر نەبێت، وەریناگرم. هەرچەندە پێشتر هەمووان رازی بوون ئەو پۆستە وەربگرم، بەڵام دواتر دۆخەکە بەجۆرێكی دیكە گۆڕا، بۆیە واز لەوەش دەهێنم”.

پێشتر بەهۆی ئاڵوگۆڕی بەشێك لە پۆستەكانی سلێمانی لەنێوان یەكێتی ‌و گۆڕاندا، پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەکرەم شەریف وەرگیرایەوە، دواتر “بە بڕیاری دادگا پۆستەكەی وەرگرتەوە“.

بۆ ئەوەی واز لەو پۆستەش بهێنێت‌، لەلایەن لەتیف شێخ عومەر، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی بە نووسراوێك كە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردبوو، پێشنیاری ئەوەی كردبوو ئەكرەم شەریف بكرێتە قایمقامی قەزای سەیدسادق، بەڵام ئەوەش كۆدەنگی بەرپرسانی یەكێتی لەسەر نەبوو، بۆیە وەك ئەكرەم شەریف خۆی دەڵێت “لەسەر خواستی خۆم وازی لەو پۆستەش هێناوە”.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

 

  

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here