ئەمریكا: عەفرین لە ترسی هەڕەشەی سوپای توركیا چۆڵ كرا

0
124

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لە ترسی هەڕەشەی سوپای توركیا چۆڵ كراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە واشنتۆن زۆر نیگەرانە لە رووداوەكانی عەفرین، كە لەدەست هێزە كوردییەكاندا بوو، بەڵام بەهۆی هەڕەشەكانی سوپای توركیا زۆربەی دانیشتووانەكەی ئاوارە بوون.

هەروەها داواشی كردووە لایەنەكانی توركیا و رووسیا و ڕژێمی ئەسەد ڕێگە بە تێپەڕبوونی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ عەفرین و ناوچەكانی تری باكووری رۆژئاوای سووریا بدەن.

ئەمریكا دووپاتی كردووەتەوە ئەوان لە ناوچەی عەفرین كار ناكەن، بەڵام زۆر نیگەرانن لەو دۆخەی لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا لە ڕێگەی راپۆرتەكانەوە لە عەفرینەوە پێیانگەیشتووە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here