ئەمریکا پرۆسەی ناردنی چەکی بۆ یەپەگە دەستپێکرد

0
214

هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان DELIL SOULEIMAN/AFP
هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان DELIL SOULEIMAN/AFP

رووداو- هەولێر

بەرپرسێکی ئەمریکی رۆژی سێشەممە 30-5-2017 ئاشکرایکرد، کە واشنتن لە 24 کاژێری رابردوودا دەستیکردووە بە ناردنی چەکی زیاتر بۆ یەپەگە.

تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە کە ئەمریکا لەم کاروانەیدا، چ جۆرە چەکێکی بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ناردووە، بەڵام ناردنی ئەو چەکانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققەدایە.

دەستپێکردنی ناردنی چەک بۆ یەپەگە لەکاتێکدایە کە 19ی ئایاری2017 وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند، کۆشکی سپی رەزامەندی لەسەر پێدانی چەک بە هێزەکانی یەپەگە دەڕبریووە.

هاوکات، برێت مەکگۆرک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە رۆما رایگەیاند: “دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە نزیکە”.

مەکگۆرک راشیگەیاند، ئێستا چەند کیلۆمەترێک لە رەققەوە دوورن و بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارەش هاوئاهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here