ئەمڕۆ بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە پێش 25 ساڵ

0
183

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا

رووداو – هەولێر

لەیاری گەڕی کۆتایی ئەم وەرزەی خولی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا لە یاری بەرامبەر یانەی ئێبار درێسێک دەپۆشێت کە هەمان ستایلی درێسی خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی 1992ە.

بارسێلۆنا لەنێو یاریگەی کامپ نۆو رووبەڕووی ئێبار دەبێتەوە و چاوێکی لەسەر یارییەکەی و چاوێکی لەسەر یاریگەی لارۆزالیدا دەبێت، چونکە لە ئەگەری یەکسانبوون و بردنەوەدا ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

دوێنێ بارسێلۆنا یادی 25 ساڵەی بردنەوەی یەکەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای کردەوە کە لە یاری کۆتاییدا لە یانەی سامپدۆریای ئیتالیی بردەوە، بە گۆڵێکی رۆناڵد کۆیمان کە لەسەر یاریگەی وێمبلی لە لەندەن رووبەڕووی یەکبوونەوە.

بارسێلۆنا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی وێنەی درێسێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە ئەمڕۆ بارسێلۆنا بەو درێسە دەردەکەوێت کە هەمان ستایلی درێسی پێش 25 ساڵە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای 1992.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here