ئەمڕۆ تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگە

0
13

چامپیۆنزلیگ یۆرۆپالیگ

رووداو – هەولێر

ئەمڕو تیروپشکی قۆناخی هەشت و قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگ رادەکێشرێت

لە نیۆن لە سوێسرا کاژێر 14:00 بە کاتی باشووری کوردستان تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی هەشت و پێشکۆتایی هەردوو خولی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ رادەکێشرێت ، هەروەها تیروپشکی فایناڵیش رادەکێشرێت، کە کام یانە یانەی یەکەمی فایناڵ دەبێت.

یانەکانی چامپینۆنزلیگ لە یانەکانی، بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول، یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی، تۆتێنهام، ئەیاکس و پۆرتۆ پێکهاتوون.

یانەکانی یۆرۆپالیگیش لە یانەکانی ناپۆلی، ڤالێنسیا، چێڵسی، ئینتراخت فرانکفورت، بێنفیکا، ڤیاریال، سلاڤیا پراگ و ئارسیناڵ پێکهاتوون.

سەرجەم یارییەکانیش کاژێر 23:00بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچن.

یارییەکانی چوونی قۆناخی هەشت لە رۆژانی 9 و 10ـی مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 16 و 17دا بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی چوونی قۆناخی پێشکۆتاییش لە رۆژانی 30/4 و 1/5 بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 7 و 8ـی مانگی 5ـی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، فایناڵیش رۆژی 1ـی مانگی 6ـی داهاتووە و لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئاتلێتکۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت.

ئەوەی تایبەت بێت بە یۆرۆپالیگیش رۆژێک دوای یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت و یاری فایناڵیش لە رۆژی 29ـی مانگی 5 لە یاریگای ئۆڵیمپیک لە باکو بەڕێوەدەچێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here