ئەمڕۆ شاراپۆڤا دوای گەڕانەوە دووەم یاری ئەنجامدەدات

0
289

ماریا شاراپۆڤا
ماریا شاراپۆڤا

رووداو – هەولێر

دوای کۆتاییهاتنی سزایەکەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە، ئەمڕۆ ئێوارە ماریا شاراپۆڤای تێنسزانی رووسی دووەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتی تێنسی شتوتگارت ئەنجامدەدات.

دوای ئەوەی لە یەکەم یاریدا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ئەنجامەکانی حەوت پێنج و شەش سێ لە رۆبێرتا ڤینچیی ئیتالیی بردەوە، ئەمڕۆ لە دووەم یاریدا رووبەڕووی ئیکاترینا ماکارۆڤای هاونیشتیمانی دەبێتەوە و چاوی لە بردنەوەی دووەمە لە پاڵەوانێتییەکەدا.

یارییەکە کاژێر 16:30 بەکاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت و براوەی یارییەکە دەگاتە قۆناخی سێیەم، لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا شاراپۆڤا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا راهێنانی زۆری لەپێنا گەڕانەوە ئەنجامداوە، بەتایبەت لە چەند مانگی کۆتاییدا و زۆر دڵخۆشە بە گەڕانەوە بۆ نێو یاریگەکان.

ماریا شاراپۆڤای رووسی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی مێلدنیۆمەوە کە ماددەیەکی وزەبەخشە بۆ ماوەی 15 مانگ لە هەموو چالاکییەک سڕکرا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here