ئەمڕۆ هاندەرانی ریال مەدرید دڵخۆشترینی جیهانن

0
25

ریال مەدرید، لالیگا، گرنگترین یارییەکانی رۆژ
ریال مەدرید، لالیگا، گرنگترین یارییەکانی رۆژ

رووداو – هەولێر

سەرەرای کردنە دەرەوەیان لە جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگدا، پێدەچێت ئەمڕۆ هاندەرانی ریال مەدرید دڵخۆشترینی جیهان بن، کاتێکی جارێکی زینەدین زیدان لەسەر کورسی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەبینن.

لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 28ـی لالیگا، یانەی ریال مەدرید یەکەم یاریی خۆی لە ژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدان، دوای گەڕانەوەی بۆ یانەکە بەرامبەر یانەی سێلتا ڤیگۆ ئەنجامدەدات.

یارییەکە کاژێر 18:15 لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت، لۆس گالاکتیکۆس لەگەڵ زینەدین زیدان دەیەوێت یەکەم سێ خاڵ بکاتە دیاری گەڕانەوەی زیزۆ و دەستپێکی ئاستی خۆی.

دوای ئەم یارییە و لە کاژێر 20:30 یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئاتلێتیک بیلباو یارییدەکات، رۆخی بلانکۆس دوای کرانە دەرەوەی لە چامپیۆنزلیگدا بەبارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و دەیەوێت بەبردنەوەی ئەم یارییە ئاوێک بکات بە دڵی توڕەی هاندەرانیدا.

دوایین یاریی ئەمشەوی لالیگا لەنێوان هەردوو یانەی لیگانێس و خیرۆنا دەبێت، کاتێک کاژێر 22:45 رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here