ئەمەریکا بەنیازە موشەکی پاتریۆت بە پۆڵەندا بفرۆشێت

0
99

سێ سەرچاوە وتیان پۆڵەندا و ئەمەریکا ڕێکەوتنێک ئەنجام دەدەن کە ڕێگە بە کۆمپانیای ڕیثیۆن دەدات سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بە پۆڵەندا بفرۆشێت.

لەلای خۆیەوە پۆڵەندا پێشتر وتبووی بەنیازە نزیکەی 7.6 ملیار دۆلار لەسەر پڕۆژەیەکی سیستمی بەرگری موشەکی خەرج بکات بەڵام سەرچاوەکان وتیان ڕێکەوتنەکە هەفتەی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت و لەوانەیە بڕەکەی 5.5 ملیۆن دۆلار تێپەڕ نەکات.

پۆڵەندای ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا دوای ئەوەی ڕوسیا نیمچە دوورگەی قەرمی ئۆکرانیای داگیرکرد هەوڵیداوە سوپاکەی بەهێزتر بکات و وەڵامی جووڵە سەربازییەکان و سیاسەتەکانی مۆسکۆ بداتەوە لە ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا ڕازی بوو سیستمی پاتریۆت بفرۆشێت و وادیاربوو پۆڵەندا دەیویست هەشت لەو سیستمە بەرگرییانە بکڕێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی بەرگرییەوە وتی ” ڕێکەوتنەکە لە 28ی مانگی سێدا واژۆ دەکرێت.” دوو سەرچاوەکەی دیکەش پلانەکەیان پشتڕاستکردەوە.

موشەکی پاتریۆت بەمەبەستی بەرپەرچدانەوە و چاودێری کردنی لاشەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و موشەکی کروز و موشەکی باڵیستیکی مەودا کورت یاخوود تەکتیکی دروستکراوە.

وەزارەتی بەرگری پۆڵەندا هیچ لێدوانێکی لەسەر بابەتەکە نەداوە، بەڵام وەزیری بەرگری لە کۆتایی مانگی یەکدا وتی لە کۆتایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێکەوتنێک ئەنجام دەدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here