ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵیادی ئەنفالدا لەئیدارەی گەرمیان كۆدەبێتەوە 2 .

0
293

خەندان-

بە مەبەستی رێزلێنان لە قوربانیان و كەسوكارانی ئەنفال، لە ساڵیادی ئەنفالدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان كۆبونەوەیەك سازدەكات. 

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ئاڕاستەی سكرتێری ئەنجومەن كراوە، داوا لە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كراوە پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 14ی نیسان بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجا‌و سێهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەن لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ناو ئیدارەی گەرمیان ئامادەبن.

لە نوسراوەكەدا هاتوە، كۆبونەوەكەی ئەنجومەن نائاسایی دەبێت و چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت كە بریتیدەبن لە میوانداریكردنی بەرپرسانی ئیداریی‌ و هونەری سنورەكە و بڕیاردان لەسەر پێداویستیەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ بڕیاردان لەسەر پێشنیاری تەواوكردن‌ و چاككردنی رێگای سەرەكیی نێوان كەلار‌و سلێمانی.

 بەو پێیە ئەمساڵ كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ساڵیادی ئەنفالدا هاوكاتدەبێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here